سەردێر

عێراق بۆ بودجە و مووچەی هەرێم بڕیاری نوێ‌ دەردەكات

خەڵك-
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە چەند پێوەرێكی نوێ هەن بۆ هەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەو داهاتی نەوتەی كە ڕادەستی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات و دەشڵێت: “ناردنی 200 ملیارەكەی مووچە لە پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوت دەركراوە”.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، “بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021، پێویستە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ ڕادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی هەبوو (ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم) لێبڕینی بەهای 250 هەزار بەرمیل بووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش لەسەر ئەو بناغەیە پارەكەی ناردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی ڕابردوو چەند بڕە پارەیەكی كەم دراوەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەمساڵ پێوەری تر هەیە بۆ دیاریكردن و هەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان و حكومەتیش فیدڕاڵیش كار لەسەر ئەوە دەكات.