سەردێر

پێشبینی دەكرێت هاوپەیمانییەكەی نێوان سەدر و حەلبوسی و پارتی هەڵبوەشێتەوە

خەڵك-
سەركردەیەكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، ناكۆكییەكانی نێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و حاكم زاملی جێگری، سەرەتایەكە بۆ لەبەریەكهەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی، ئاماژەی بە بوونی نەفەسی خۆبەزلزانی كرد لای سەدرییەكان كە بە بۆچوونی ئەو دەگاتە سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی لێی ترساوە.

جاسم بەیاتی، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەو ناكۆكییەی لەنێوان محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و حاكم زاملی جێگری یەكەمی ڕویدا، ئەوەمان بۆ دەردەخات كە سەدرییەكان دەیانەوێت دەست بەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە پەرلەمانییەكاندا بگرن، پاشان سەرۆكی پەرلەمان لە بینینی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە بەڕێوەبردنی پەرلەمان بەو شێوەیەكی لە دەستور و پرۆكرامی ناوخۆی پەرلەماندا هاتووە، دووربخەنەوە”.

بە وتەی بەیاتی”ناكۆكییەكەی نێوان حەلبوسی و زاملی، دەریدەخات گونجان لەنێوان لایەنەكانی نێو هاوپەیمانی سێقۆڵی نییە و بەریەككەوتنەكانیان لە كۆتاییدا دەبنە مایەی لەبەریەكهەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییەكەیان”.