سەردێر

لە هەرێمی كوردستان كەمتر لە 50 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

یەك كەس بە پەتاكە گیانی لەدەستدا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی تووشبوون بە پەتاكەش لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 90 كەسیش چاكبوونەتەوە و 1 حاڵەتی مردنیش بە پەتاكە تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 1 هەزارو 194 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 10 كەس وسلێمانی 24 كەس و دهۆك 8 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون”.

هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە تۆماركردنی 1 حاڵەتی مردن كراوە بە پەتاكە كە لە پارێزگای هەولێر تۆماركراوە.