سەردێر

دواجار بایدن بڕیاریدا و دەستی بۆ بژاردە تاڵەكە برد

لەپێناو دابەزادنی نرخی نەوتە

خەڵك-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا فەرمان دەكات ڕۆژانە ملیۆنێك بەرمیل نەوت لە یەدەگی ستراتیژی بۆ ماوەی 6 مانگ دەربهێنرێت، لەپێناو دابەزاندنی نرخی نەوت لە بازارەكان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (ئەسۆشێتد پرێس) بڵاویكردەوە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا خۆی بۆ فەرمانێك ئامادە دەكات كە خۆی لە دەركردنی نزیكەی ملیۆنێك بەرمیل نەوتدا دەبینێتەوە لە یەدەگی ستراتیژی وڵاتەكە، بە وتەی دوو كەسی نزیك لە بڕیارەكەش، فەرمانەكە هەوڵێكە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی وزە كە لەگەڵ سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ڕوسیادا لەدوای داگیركاریی بۆ ئۆكرانیا، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئاژانسەكە دەڵێت”ڕاگەیاندنەكە هەر لەمڕۆدا دەبێت، بەو پێیەی بایدن بەنیازە وتارێك پێشكەش بكات لەبارەی پلانی ئیدارەكەی بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز. ماوەی بەكارهێنانی یەدەگی نەوتيش تەواونابێت و ڕەنگە بۆ چەند مانگێك بەردەوام بێت”.

(ئەسۆشێتد پرێس) پێیوایە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەبۆتە مایەی زیادبوونی بەرهەم، ئەمەش ئەڵەنگاریی بۆ بایدن دروستكردووە، ئاستی جەماوەریی سەرۆكیش لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان ڕووی لە پاشەكشەكردن كردووە، بەو پێیەی تێچووی نەوت و بەنزین لە پاش داگیریكارییەكەی ڕوسیا بۆ ئۆكرانیا، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.