سەردێر

كازمی لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە

هاوپەیمانی سێقۆڵی پشتگیریی دەكات

خەڵك-
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، هاوپەیمانی سێقۆڵی دەیەوێت مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.

فازڵ مەوات، پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هاوپیمانی سێقۆڵی دەیەوێت كازمی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا بمێنێتەوە، ه ەر بۆيە سورە لەسەر سازدانی دانیشتنەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، هەرچەندە دەزانێت ڕێژەی یاسایی ئامادەبوان تەواونابێت، ئەمەش وادەكات ماوەی مانەوەی حكومەتی كاربەڕێكەر درێژببێتەوە كە لەلایەن كازمییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و ڕەوتی سەدر پشتگیریی دەكات”.

بە وتەی مەوات”سیاسییەكانی هاوپەیمانی سێقۆڵی بیر لە بەرژەوەندی گەل ناكەنەوە، بە تایبەت خەڵكی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كە بۆ چەندان ساڵە بەدەست كێشەی ئابوری و خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت”ڕەوتی سەدر كە هەوڵدەدات 80%ی پێكهاتەی شیعە بۆ بەرژەوەندی پێكهاتەكانی تر دووربخاتەوە، ناتوانێت ئەو بڕیارانە ڕەتبكاتەوە كە كورد و سوننە هەوڵ دەدەن تێیبپەڕێنن”.