سەردێر

كەركوك.. سەربازێكی سوپای عێراق كوژرا

خەڵك- ڤیان حەسەن

لە ئاكامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆ سەر خاڵێكی چاودێری سوپای عێراق لە نزیك قەزای داقوق لە شاری كەركوك، سەربازێكی عێراقی كوژرا.

عامر نوری، وتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاندووە، لە نزیك گوندی ئەلبو محەمەد لە قەزای داقوق لە باشووری كەركووك، هێرش كراوەتە سەر خاڵێكی چاودێری سوپا، هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بە چەكی سووك ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەربازێك كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هێرشەكە لە نزیك قەزای داقوق ئۆپەراسیۆن دەستی پێكردووە و، لە ناوچەكانی گوندەواری باشووری قەزاكە درێژەی هەیە.