سەردێر

ئەمریكا ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە چین دەكات

پەیوەندی بە ڕوسیاوە هەیە

خەڵك-
ویلایەتە یەكگرتووەكان هەڕەشەی تۆڵەكردتەوە لە چین دەكات، لە حاڵەتی هەر كارێك گەر ببێتە مایەی “پاڵپشتی لە دوژمنكاریی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا”، ئەمەش لەكاتێكدایە مەترسییەكان ڕوو لە زیادبوون دەكەن سەبارەت بە پشتیوانی پەكین لە مۆسكۆ كە ڕەتیكردەوە ئیدانەی ڕوسیا بكات.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی دەردەبڕی بەرانبەر بە هەوڵەكانی چین بۆ یارمەتیدانی ڕاستەوخۆی ڕوسیا بە كەرەستەی سەربازیی كە لە ئۆكرانیا بەكاردەهێنرێن.

بلینكن ڕایگەیاند”ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك بایدن قسە لەگەڵ سەرۆك چی دەكات و بۆی ڕوندەكاتەوە كە چین بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ لە هەر كارێك كە ببێتە مایەی پشتیوانی لە دەستدرێژییەكانی ڕوسیا، بۆیە دوودڵ نابن لە سەپاندنی تێچووی ئەو كارە، ئەوان بە نیگەرانییەوە دەڕواننە خواستی چین بۆ یارمەتیدانی سەربازیی ڕاستەوخۆی ڕوسیا”.

ئەم هۆشدارییە، بە ڕاسەتوخۆترینی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ چین دادەنرێت، لەو دەمەی ڕوسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە ئۆكرانیا دەستپێكردووە، بەر لە چەند كاتژمێریكیش بوو لە وتوێژەكانی نێوان جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و چی جینبینگ سەرۆكی چین”.