سەردێر

پارتی: ئێمە پارێزگار بۆ كەركوك دادەنێین

ڕەتیدەكاتەوە یەكێتی بێت

خەڵك-
ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك_ گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مافی سروشتیی خۆی دادەنێت”پارێزگارێكی كوردی دڵسۆز بۆ كەركوك دابنێن، ئەو كەسەش نە راكان جبوری و نە كەسێكی یەكێتی دەبێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك_ گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”پارتی دیموكراتی كوردستان مافی سروشتیی خۆیەتی پارێزگارێكی كوردی دڵسۆز بۆ كەركوك دابنێتك ئەویش بەدروستی و دڵسۆزی خزمەتی شارەكە و گشت پێكھاتەكانی بە بێ جیاوازی بكات، ئەو كەسەش نە ڕاكان سەعید جبوریە و نە كەسێكی ناو ڤیزەكانی یەكێتییە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیدا هاتبوو”هەموو دانیشتوانی دڵسۆزی كەركوك و گشت كوردستان و ھەموو دڵسۆزێكی كورد لە ھەر چوار پارچەی كوردستان و لە ھەندەران دەزانن تاقمێكی ناو یەكێتی بوون لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بوونە ھۆی رادەستكردنی زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستان”.