سەردێر

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

خەڵك-
بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە.

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی داهاتووی دیاری كرد و لە نووسراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی سێ‌ شەممە 1ی ئازار لە كاتژمێر 10ی بەیانی كۆبوونەوەی ئاسایی بەپێی ڕێكارە تەندروستییەكان ئەندام دەدات.

وەك لە بەرنامەی كاردا هانووە، لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ دەدرێت لەسەر پاڵێوراوانی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری هونەری گەرمیان و هەروەها بودجەی 600 ملیۆن دینار پەسەند دەكرێت بۆ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ 3 پڕۆژەی سوننری گەرمیان.