سەردێر

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی تایبەت بە كورد دەركرد

پەیوەندی بە نوێنەرایەتیانەوە هەیە لە پەرلەماندا

خەڵك-
بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەیەكی یاسای هەڵبژاردنەكان، كە تایبەتە بە پێكهاتە كوردییەكانی وەك ئێزدی و شەبەك و كوردانی فەیلی و بوونی نوێنەریان لەناو پەڕلەماندا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”بۆ مەبەستی بەگەڕخستنی ڕۆڵی نیشتمانی و هێنانەدی یەكسانی و پارێزگاری لە یەكێتی نیشتمانی پێكهاتەكانی ئێزدی و شەبەكی و كوردی فەيلی، دادگای باڵای فیدراڵ بڕیاریدا”.

بەپێی بڕیارەكە، نوێنەرایەتی ئەو پێكهاتانە نادەستوورییە لە پەڕلەمان و دەبێت یەكسان بن بە پێكهاتەكانی مەسیحی و سابیئە.

دادگای فیدڕاڵی جەختی كردۆتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 13ی یاسای هەڵبژاردنەكان و جەختی كردۆتەوە، كە دیاریكردنی كورسی كۆتا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پێكهاته‌كانی ئێزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی ناده‌ستوريیه‌، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان پێكهاته‌ی عێراقن و نابێت جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا بكرێت.