سەردێر

ئەمەریكا، جوڵە بە دیپلۆماتكارەكانی دەكات لە ئۆكرانیا

خەڵك-ڤیان حەسەن

بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، بەهۆی دۆخی ئەمنیی ئۆكرانیاوە، دیپلۆماتكارەكانیان دەگوازنەوە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنی ئۆكرانیا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە، بەو هۆیەوە ئەمریكا هەموو دیپلۆماتكارەكانی لە ئۆكرانیاوەدەگوازێتەوە بۆ پۆڵەندا.

ئەم هەنگاوەی ئەمریكا، دوای ئەوە دێت كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كیێڤەوە گواسترایەوە بۆ لێڤیڤ بەهۆی زۆربوونی خێرایی گرژییەكان كاتێك سوپای ڕوسیا سەربازەكانی لە سنووری ئۆكرانیا كۆكردەوە.