سەردێر

دادگای فیدراڵ لەسەر بڕیاری تایبەت بە دۆسێی نەوتی هەرێم ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ەبارەی بڕیاریی نادەستوریی دۆسێی هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێمەوە رونكردنەوەدەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە بڵاوكرایووە” بڕیارەكەی لەسەر دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم لەسەر بنەمای ماددەكانی (110 و 111 و110 و115 و121 و130 ) دەستور بووە، هەروەها پێشتر بڕیارێك لەلایەن یەكێك لە دادگاكانی ئەمەریكا دراوە لەسەر بنەمای سكاڵایەكی وەزارەتی نەوت دژی هەرێم”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بڕیارەكە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە تانەی لێدراوە و دواتر دادگای پێداچوونەوەی ئەمەریكا لە ساڵی 2015 پێداچونەوەی بە بڕیارەكەدا كردووە و لەبەرژەوەندی سكاڵاكار كە وەزارەتی نەوت بووە تانەكەی رەتكردووەتەوە، بەرژەوەندی باڵای عێراق و گەل وایخواستووە ئەو دۆسێیە یەكلایی بكەنەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012″.

 

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە 15ی ئەم مانگەدا بڕیاریدا لەسەر نادەستوریی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و بەپێویستی زانی هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدڕاڵ، بڕیار ەكەش لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە بە زیاترئاڵۆزكردنی پرسەكە و وەسفكرا، جەختیش لەسەر دەستبەردارنەبوونی هەرێم لە مافەكانی كرایەوە كە لە دەستوری عێراقیدا جێگیركراون.