سەردێر

سەدر: دەبێت گەندەڵكاران لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت

خەڵك-
موقتەدا سەدر بەپێویستی دەزانێت پەرلەمان كارا بكرێت و ڕۆڵی چاودێری خۆی ببینێت و لێپێچینەوەش لەگەڵ هەموو ئەوانەدا بكات كە گومانی گەندەڵییان لێدەكرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، پەیامێكی چوار خاڵی بۆ هاوپەیمانەكانی لەپەرلەمان ڕەوانە كرد لەبارەی پێكهێنانی حكومەت و بڕیارەكانی دادگا و كاراكردنی رۆڵی چاودێری پەرلەمان.

سەدر لە پەیامەكەیدا بەپێویستی زانی رۆڵی چاكسازیی پەرلەمان كارابكرێت، و پڕۆژە تەواونەكراوەكان بەزویی تەواو بكرێن، و پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، و رۆڵی چاودێری پەرلەمان كارابكرێت و بەتوندی رێگری بكرێت لە دەستوەردانی حزبی و سیاسی، جەختيشی لەسەر بانگهێشتكردن لێپێچینەوە كردەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەی گومانی گەندەڵیان لیدەكرێت.