خەڵك –
دوای ئەوەی لەڕۆژی 3ی شوباتی ئەمساڵەوە بەهۆی تەشەنەی كۆرۆناوە كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەڤەری بارزان بڕیاریدا تا ماوەیەك پێشوازی لە میوانانی نەكات، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووە، بارەگاكەی كراوە دەكات بۆ پێشوازی لەمیوانان.
شێخ ئەدهەم بارزانی، كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەڤەری بارزان بڵاویكردەوە، كە لە ڕۆژی شەممەوە، ١٢-٢-٢٠٢٢ تا رۆژی پێنجشەممە و بە بەردەوامی لە كاتژمێر ١٠ بەیانی تاكو ١٢ نیوەڕۆ، پێشوازی لە میوانە بەرێزەكانی دەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر لە ڕۆژی 3ی شوبات ڕایگەیاند، بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە ، كە بە شێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی سەندووە و چەند كەسێكیش لە بارەگاكەی توشی ئەو پەتایە بوون، بۆ پارێزراوی هاووڵاتیان تا ماوەیەك پێشوازی لە میوانانی ڕاگرت .