سەردێر

هەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی تووشبوون بە پەتاكەش لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی نزم بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 985 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 1458 كەسیش چاكبوونەتەوە و 5 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت”6 هەزارو 415 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 429 كەس وسلێمانی 113 كەس و دهۆك 413 كەس و هەڵەبجە 10 كەس و لە گەرمیان 13 كەس و لە ڕاپەڕین 7 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 5 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 3 حاڵەت لە هەولێر و 1 حاڵەت لە سلێمانی و 1 حاڵەت لە دهۆك تۆماركران.