سەردێر

عیراق و هەرێمی كوردستان،هەولێر زۆرترین مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4681 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6000 كەسیش چاكبوونەتەوە، 30 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 6 كەسیان لە پارێزگای هەولێر بوون.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 692 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4681 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و هەولێر و واست دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 991 لە بەسرە 592 لە واست 449 لە هەولێر 545 لە دهۆك 430 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6000 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان بەسرە و هەولێر و بەغدا و كەربەلا تۆماركراون، وێڕای گیان لەدەستدانی 30 كەس بە پەتاكە كە 6 كەسیان لە پارێزگای هەولێر بوون.