سەردێر

خشتەی ئەمڕۆ و سبەینێی مووچە ڕاگەیەنرا

خەڵك-

دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 بەردەوامە و بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە 7ی 2ی 2022، مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ تەواوی مووچەی وەزارەتی كار دابەش ناكرێت و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

بەهۆی نەبوونی سیویلە لە بانكەكان دابەشكردنی مووچە زۆر بە هێواشی تێدەپەڕێت، ئەمەش لەكاتێكدایە، ساڵی ڕابردوو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە 10 ڕۆژ دابەشكردنی مووچە كۆتایی پێدێت.