سەردێر

بەمەبەستی هەرزانكردنی نرخی ئارد پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكرێت

خەڵك-

پڕۆژە یاسایەك بۆ كەمكردنەوەی نرخی ئارد لەبازاڕەكانی ناوخۆ ئامادە كراوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كار لەسەر پڕۆژەكە دەكرێت.

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، “لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەم پڕۆژەیە و بە سوودوەرگرتن لە بڕی ئاردی هەڵگیراو لە سایلۆكانی حكومەتدا بە مەبەستی فرۆشتنیان لە بازاڕی ناوخۆدا بە خاوەن نانەواكان و سەموونخانەكان تا بەهۆیەوە نرخی ئارد لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا دابەزێت، كە بە هۆی گرانی نرخی گەنم لە بازاڕی جیهانی بەرزبوونەوەی ڕێژەیی بەخۆیەوە بینیووە.”

وتیشی، “ئەم هەنگاوەی وەزارەت بە مەبەستی ڕاكێشانی كەرتی تایبەتە بۆ كاركردن لەسەر هاوردەكردنی ئارد و دابینكردنی ئاستی پێویستی ئارد لە بازاڕەكانی ناوخۆ و ڕێگریكردن لە نرخە بەرزەكان”.

جبوری ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوای ئەم پڕۆژەیە، پڕۆژەیەكی ئابووری گەورەدێت كە تێیدا كەرتی تایبەت “ئاردی سپی” دابیندەكاتو حكومەت پشت بە كەرتی تایبەت دەبەستێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی بازاڕی ناوخۆ.