سەردێر

ئەدهەم بارزانی ؛ ناتفاقی و لێكترازانێكی دیار و مەترسیدار چاوەرێی هەموومان دەكات

خەڵك –
كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی ناوچەی بارزان ڕایدەگەیەنێت، ئەو لایەنانەی كاریگەریان لە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ژیانی پڕ نەهامەتی ئەم گەلە هەیە، لە سەر پوستێكی تەشریفاتی حكومەتی عێراق خەریكە لە ناو رێزەكانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەكی تەواو دروست دەكەن، دەشڵێت،”ناتفاقی و لێكترازانێكی دیار و مەترسیدار چاوەرێی هەموومان دەكات”.

ئەدهەم بارزانی، كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی ناوچەی بارزان لە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، ئەو لایەنانەی كاریگەریان لە سەر بارودۆخی هەرێم و ژیانی پڕ نەهامەتی ئەم گەلە هەیە، لە گەل هەموو قەیرانەكانی كە كۆسپە و ئاستەنگیان بۆ ژیان و ئایەندەی خەڵك و گەنجانی ئەم وڵاتە دروستكردووە، دەبینین لە سەر پوستێكی تەشریفاتی حكومەتی عێراق خەریكە لە ناو رێزەكانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەكی تەواو دروست دەبێت.

دەشڵێت،”ئەو دۆخە مەترسی خستۆتە سەرهەموو قەوارە ئەو نیمچە ئازادییەی كە لەم بەشەی باشووردا هاتۆتە دی و ناتفاقی و لێكترازانێكی دیار و مەترسیدار چاوەرێی هەموومان دەكات”.

بە ناو خوای گەورە و میهرەبان
خۆشەویستان
زۆر بە داخەوە ماوەیەكە، ئەو لایەنانەی كە كاریگەریان لە سەر بارودۆخی باشوری كوردستان و ژیانی پڕ نەهامەتی ئەم گەلە هەیە ، لە گەل هەموو قەیرانەكانی كە كۆسپە و ئاستەنگیان بۆ ژیان و ئایەندەی خەلك و گەنجانی ئەم وڵاتە دروست كردووە، وەك دەبینین لە سەر پوستێكی تەشریفاتی حكومەتی عێراق خەریكە لە ناو رێزەكانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەكی تەواو دروست دەبێت و مەترسی خستۆتە سەرهەموو قەوارە ئەو نیمچە ئازادییەی كە لەم بەشەی باشور دا هاتۆتە دی.
ناتفاقی و لێكترازانێكی دیار و مەترسیدار چاوەرێی هەموومان دەكات.
خۆزگە تەواوی لایەنەكانی كوردستان لە چوار چێوەی هاوپەیمانیەكی پتەوی كوردستانی، نە دەرەوەی كوردستان، لە گۆڕەپانی سیاسی بەغدا شان بە شانی یەكتر و بۆ بەرگری لە مادەی ١٤٠ و گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان بۆ سەر خاكی وڵات و دابینكردنی بوجە و خۆراك و سوتەمەنی و سەرجەم پێداویستیەكانی دیكەی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان، یەكتریان گرتبا .
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٤-٢-٢٠٢٢
پیرمام