خەڵك –
لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وەزيری تەندروستی حكومەتی هەرێم راپۆرتێكی ورد لهبارهی بڵاوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن و رێكارهكانی خۆپارێزی دهخاتهڕوو و دەشڵێت،” ههرێمی كوردستان نمونهی سهركهوتوه له ئاستی جیهاندا له ڕوبهروبونهوهی نهخۆشی كۆرۆنا و بڕی زیاتر لە 100 ملیار دیناريش لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجیەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا خەرجكراوە”.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری و كارو چالاكییەكانی چەند ساڵی ڕابردووی سەر هەڵدانی كۆرۆنا لەهەرێم بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دوای پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ڕەوشی تەشەنەكردنی نەخۆشی كۆڕۆنا و هەڵگەڕاوی ئۆمیكڕۆن و ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگەرمی سوپاسی وەزیری تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد، كە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆر بە رێكوپێكی بەشێوەیەكی زۆر باش بەرەنگاری نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و خزمەتگوزاریەكانی هاووڵاتیانیان كردووە.
لە ئامارەكەدا هاتووە، تا ئەمرۆ لە كۆی (٤١٢،٤٩٣) تووشبوو تەنها (٤٦،٨٤٥) نەخۆش لە نەخۆشخانەكان خوێندراون (٣٨٦،٩٦١) نەخۆش بە تەواوی چارەسەر كراون.
دەقی ئامارەكەى وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم :
١- هەرێمی كوردستان لە (٢٣/١/٢٠٢٠) پێش هەموو ووڵاتان لە ناوچەی رۆژهەڵات دەستمان بە ئامادەكاری و ڕێكاری بەرەنگاربوونەی كۆرۆنا كرد.
٢- هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بوو لە دەست نیشان كردن دۆزینەوەی حاڵەتەكان بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق.
٣- ژمارە و رێژەكانی تووشبوون و نووستن لە نەخۆش و مردن لە هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە جیهان زۆرباش و پەسەند كراوە.
٤- هەرێمی كوردستان نموونەی سەركەوتووە لە ئاستی جیهاندا لە ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا.
٥- حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بوودجەی فریاگوزاری و بودجەی مانگانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا دابینكردووە.
٦-(١٨) هەژدە كارگەی ئۆكسجینی دامەزراندووە بۆ نەخۆشخانەكان .
٧- زیاتر لە (٢٨٠) قەرەوێلەی چاودێری چڕ بە تەواوی پێداویستیەكان ئامادەكراوە بەكارهێنراوە بۆ نەخۆشی كۆڕۆنا.
٨- بەهاوبەشی حكومەت و هاوكاری (١٢) نەخۆشخانە دروستكراوە بە پێداویستی و ئامێرە پزیشكیەكانی بۆ دابینكراوە لەم (٢) دوو سالەدا.
٩- لە هەرێمی كوردستان (٣٦) تاقیگە دەست نیشان كراون پشكنینی كۆڕۆنا (PCR) خرایە بواری كاركردن.
١٠- تا ئەمرۆ لە كۆی (٤١٢،٤٩٣) تووشبوو تەنها (٤٦،٨٤٥) نەخۆش لە نەخۆشخانەكان خوێندراون (٣٨٦،٩٦١) نەخۆش بە تەواوی چارەسەر كراوون.
١١- (٣،٨٥٢،٨٨٠)پشكنینی ئەنجام دراوە.
١٢- بڕی زیاتر لە (١٠٠) ملیار دینار لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجیەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا خەرجكراوە.
١٣- پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین …
سێ جۆری ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆڕۆنا كاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەست كرا كە لە 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆكی ڤاكسین دەدرێت بە هاوڵاتیان.
2,995,999 ژەم دابینكراوە.
2,237,696 ژەم بەكارهاتووە.
758,303 ژەمی ماوە بەردەست.
– 1,285,684 ژەمی یەكەم بەكارهاتووە
(39%) سەرووی 18 ساڵی.
(29%) سەرووی 12 ساڵی.
(21%) كۆی گشتی هاوڵاتیان.
– 940,029 ژەمی دووەم بەكارهاتووە
(29%) سەرووی 18 ساڵی.
(22%) سەرووی 12 ساڵی.
(15%) كۆی گشتی هاوڵاتیان.
١٤- زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنچ هەزار پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كاریان ڕاستەوخۆ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا كردووە.
١٥- دەیان هەزار بڵاوكراوەكانی پۆستەر و لیفیلێت و بروشوور و پەیامی فیدۆیی بۆ هۆشیاریكردنەوەی هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.