سەردێر

سەدر لەگەڵ كورد و سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

بە كۆبوونەوەیەكی گەورە ناودەبرێت و حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنرێت

خەڵك-
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە بەغدا، لەگەڵ سەركردە كوردەكان و سوننەكان و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاند:”لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی سیاسی گەورە لەنێوان موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەركردە كوردەكان و سوننەكان و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سازدەكرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”كۆبوونەوەكە لە بەغدای پایتەخت دەبێت و پێشبینی دەكرێت لەو كۆبوونەوەیەدا تەنگژەی پێكهێنانی حكومەت چارەسەر بكرێت”.