سەردێر

كەش و هەوای هەرێم جێگیر دەبێت

خەڵك
كەشو هەوای ناوچەكانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌ جێگیر دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 30\1\2022 بەڕێوبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، كەشوهەوای ئەمڕۆ یەكشەممە و سبەی دووشەممە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمدا جێگیر دەبێت.

 

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێكجاریش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

 

لە شاری هەولێریش، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان.

 

لە پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەمڕۆدا ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكاندا.

 

لە پارێزگای كەركوكیش بە هەمان شێوە ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێكجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

 

لە پارێزگای هەڵەبجەش، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پێدەچێت ئەمڕۆ نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان ببارێت.