سەردێر

دەزگای لوتكە؛ تەرمی چوار لەكۆچبەرانی دورگەی سانتۆرینی یۆنان ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتەوە هەولێر

خەڵك –
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، تەرمی چوار لەو نۆ كۆچبەرەی نزیك لە دورگەی سانتۆرینی وڵاتی یۆنان گیانیان لە دەستدا دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمرۆ شەممە29ی1ی 2022 تەرمی چوار لەو نۆ كۆچبەرەی كەلە ٢٣/١٢/٢٠٢١ لەڕووداوێكی دڵ تەزێندا نزیك لە دورگەی سانتۆرینی وڵاتی یۆنان گیانیان لە دەستدا، لە ڕێگەی فڕۆكە خانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

هاوكات لە ڕێگەی تۆامرێكی ڤیدیۆییەوە ناونیشان و وێنەی كۆچبەرانی ڕووداوەكە بڵاودەكاتەوە :