خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، سوارڕەوێكی جۆری تانكەر لەسەر ڕێگای كەركوك ـ سلێمانی نزیك تەیناڵ بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە وەرگەڕاو پاشان گڕیگرت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ سوارڕەوێكی جۆری تانكەر لەسەر ڕێگای كەركوك ـ سلێمانی نزیك تەیناڵ بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە وەرگەڕاو پاشان گڕیگرت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە رووداوەدا زیانی گیانی نەبووە شۆفێرەكەی كە كوردە بەسەلامەتی رزگاری بووە، بەڵام زیانی زۆر بەر سوارڕەوەكە و درەختەكانی ڕێگاكە و هێمای ڕێنیشاندەری شەقامەكە كەوتووە.