خەڵك
پەڕلەمانی عیراق تاوتوێی سیڤی (26) كەس لە كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق دەكات.
حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە شارەزایانی بواری یاسا و بەرپرسان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەك دەكات بۆ تاوتوێكردنی سیڤی (26) كەس، كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە.
رۆژی 7ی شوبات پەرلەمانی عیراق دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارێكی نوێ دەدات و پۆستی سەرۆك كۆماریش بۆ كوردە، هەریەكە لە پارتی و یەكێتی كاندیدیان هەیەبۆ وەرگرتنی پۆستەكە، جگە لە ئەوانیش 5 كەسایەتی كورد وەك كاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.