سەردێر

215 كۆڵبەر لە سنوورەكانی باشوور‌ و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوونەتە قوربانی

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەیان كۆڵبەری كورد لە سنوورەكانی كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و توركیا و عێراق كوژراون یان بریندار كراون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ئامارێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ساڵی ٢٠٢١ لانی كەم ٢١٥ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە سنوورەكانی كوردستان بوونەتە قوربانی كە ٥٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٦٣ كەسیان بریندار بوون. ئەم ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردووتر ٢٥ حاڵەت كەمی كردووە.
ئاشكراشیكرد، زۆربەی قوربانییەكان كە ١٤٠ حاڵەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆ كوژراون یان بریندار كراون، هەروەها ٣٤ حاڵەت بە هۆی ڕووداوی سروشتی وەكو بەربوونەوە، خنكان، هەورە بروسكە، هەرەسی بەفر و سەرمابردوویی گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون.