سەردێر

كاندیدەكانی پۆستی ڕابەری بزووتنەوەى ئيسلامى ئاشكرا دەكرێن

خەڵك-

بزووتنەوەی ئیسلامی 12هەمین كۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر دەبەستێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆتایی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی، 5ی مانگی داهاتوو 12هەمین لە هەولێر كۆنگرەی حزبەكە ئەنجام دەدەن.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) تاكو ئێستا جگە لە “كامیل حاجی عەلی” هیچ كەسێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی ڕابەری گشتی كاندید نەكردووە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەش دەبێت 50+1ی دەنگی كۆنگرەكە بەدەست بهێنێت.

سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، زیاتر لە 50 كەس خۆیان بۆ سەركردایەتی حزبەكە كاندید كردووە و دەبێت 25 كەسیان بۆ سەركردایەتی هەڵبژێردرێن.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بەپرسی مەڵبەندەكان بەشێوەیەكی جیاواز هەڵدەبژێردرێن و هەركەسێكیش بووە بەرپرسی مەڵبەند ڕاستەوخۆ دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی.

بزووتنەوەی ئیسلامی، هێزێكی چەكداری ئیسلامییە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس خۆی ڕاگەیاند و لە بەشێك لەكابینەكانی حكومەت بەشداریكردووە و لە ماوەی نزیكەی 40 ساڵی تەمەنی 11 كۆنگرەی بەستووە، كە بەراورد بە حزبەكانی دیكە زۆرترین كۆنگرەی ئەنجامداوە.