سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ 4 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر پردی سەنگەسەر لە پشدەر 3 كەس بریندار بوون و كەسێكیش گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، لە كاتژمێر 7ی بەیانی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان سەنگەسەر و تووەسوران لەنێوان ئۆتۆمبێلی (تۆیۆتا هایلۆكس) و (نیسان پیكاب) ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە 3 كەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و گەنجێكیش گیانی لەدەستدا.

May be an image of 6 people, people standing and road