سەردێر

یەكێتی شوێنگرەوەی جەبار یاوەری دیاریكرد

خەڵك-ئارام سەردار

دوای بڕیاری خانەنشینكردنی ژمارەیەك ئەفسەری باڵا لەوەزارەتی پێشمەرگە، لەنێویشیاندا فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لیوا ڕوكن بەختیار محەمەد-ی دیاری كردووە ببێتە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی یەكێتییەوە دەست (خەڵك) كەوتووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لیوا ڕوكن بەختیار محەمەد، ڕاوێژكاری وەزیری پێشمەرگە و ئەندامی بۆردی چاكسازی لەوەزارەت دیاری كردوە لەشوێنی جەبار یاوەر ببێتە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەو بەرپرسە ئاشكراشی كرد، یەكێتی ژمارەیەك گۆڕانكاری تریش لەپشكەكانی خۆی لە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانگەكانی سلێمانی ئەنجام بدات.