خەڵك-
لە سعودیە ئەزموونێكی جیاوازیان پێشكەشی میوانەكانی ڕیستۆرانتێك كرد، ئەویش بە جلوبەرگی ترسناك، هەڵبەتە دوای ترسەكە خۆشییەكی زۆر بە میوانەكان دەگەیەنن.
تۆڕی (سپوتنیك) بڵاویكردەوە، ڕیستۆرانتێك لە ڕیازی پایتەختی سعودیە كراوەتەوە، كە هەلێك دەداتە میوانەكانی تاكو بە برسێتی و خۆشییەوە خواردنەكەیان بخۆن، ئەمەش بۆ یەكەمینجارە ڕیستۆرانێكی لەو شێوەیە دەكرێتەوە.
View this post on Instagram
لە ڕیستۆرانتەكەدا لای هەر مێزێك شەبەحێكی لێیە، كە بە جۆرێك میوانەكان سەرقاڵ دەكات، خواردنەكانی ئەم ڕیستۆرانتە بە گشتی ئاسایین و گارسۆنەكانیش بە ئاسایی كارەكەی خۆیان ئەنجام دەدەن، بەڵام میوانەكانیان دەترسێنن.
لە ڕیستۆرانتەكەدا 24 كەسی تێدایە كە نمایشی ترسناك پێشكەش دەكەن.
بەپێی ئەوەی لە تۆمارە ڤیدیۆكاندا هەیە، گارسۆنەكان خواردنەكە بەشێوەی مرۆڤێكی سەربڕدراو دەهێننە بەردەم میوانەكانیان، هەروەها بە بەستنی ماسكی ترسناك كاتێكی مەترسیدار دەدەنە میوانەكانیان، كە هیچكات بیریان لێنەكردۆتەوە، سەرەتا میوانەكە دەترسێت، بەڵام دواتر بە چای شیرین پێشوازیان لێدەكەن.
View this post on Instagram
بەشێك لەو كەسانەی سەردانی ڕیستۆرانتەكەیان كردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەمە ئەزموونێكی جیاوازە و شتێكی باشە، بەڵام لەبەرانبەردا هەندێكی دیكە پێیان باش نییە و دەڵێن، میوانەكان ئاگایان لە خواردنەكەیان نامێنێت.
هاوكات بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی فیلم كارتۆنی سیمپسون ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە داهاتوودا مڕۆڤەكان دەبنە زۆمبی.
View this post on Instagram