خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران و چین و توێژەكان دەستی پێكردووە و لەم هەفتەیەدا مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك خەرج دەكرێت.
لە 25ی 1ی 2022ەوە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەستی پێكرد و مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پێشمەرگە و دارایی خەرج كرا و بڕیارە ئەم هەفتەیەش مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك خەرج بكرێت.
بەپیی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ یەك شەممە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژی دوو شەممەش مووچەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و لیوای یەك و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت، هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی سێ شەممە 1/2/2022 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.