خەڵك
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای خورماتوو، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەست دا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28\1\2022 لەسەر ڕێگەی نێوان خورماتوو و كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا وەرگەڕا، پاشان خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵدا.
لە ئەنجامی ڕووداوەكە، كەسێك گیانی لەدەست دا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەو كەسانەی كە برینداربوون، سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاكە بوون.