سەردێر

هەولێر.. ئەو پیاوەی لەسەر شەقام دەمایەوە ڕەوانەی خانەی بەساڵاچووان دەكرێت

خەڵك
ئەو هاووڵاتیەی ماوەی شەش مانگە لەماڵەكەی دەركراوە و لەشەقام دەمێنێتەوە، ئەمشەو رەوانەی خانەی بەساڵاچوان كرا و هەمو پێداویستیەكیشی بۆ دابیندەكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەچەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن بڵاوكرایەوە كە كەسێك بەناوی محەمەد بەهۆی ئەوەی شەش مانگە لەماڵەكەی دەركراوە و لەگەڕەكی تەیراوە لەسەر شەقام دەمێنێتەوە و هیچ شوێنێكی نییە، لەسەر بڕیاری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بردرایە خانەی بەساڵاچوان و هەمو پێداویستیەكی بۆدابینكرا، تیمیكی تەندروستیش ڕاسپێردرا هەمو چارەسەرێكی بۆ ئەنجامبدات.

 

پارێزگاری هەولێر، ئەوەشی وتووە، لەماوەی ڕابردودا لەلایەن تیمی نوسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە، دوجاری دیكە لە رۆژی 28ی (تشرینی دوەم/11)ی 2021 و رۆژی 5ی (كانونی دوەم/1)ی 2022 داوا لەو هاووڵاتییە كراوە ببرێت بۆ خانەی بەساڵاچوان و شوێنكی بۆ دابینبكرێت، بەڵام ڕەزامەند نەبوە و رەتیكردووەتەوە.