خەڵك
لە ساڵی ڕابردوودا، 601,151 مەتر دووجا زەوی، لە مین و تەقەمەنی پاككراونەتەوە.
دەزگای گشتیی كاروباری مین لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، تەنھا لە ساڵی 2021دا، 601,151 مەتر دووجا زەوی، لە مین و تەقەمەنی پاككراونەتەوە.
لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش هاتووە، 12كێڵگە و 7 شەڕگە، دوای پاككردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە.
باس لە ئەوەشكراوە، دەتوانرێت ئەو زەوییانە بۆ كاری كشتوكاڵی، ئاژەڵداری، پرۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان بەكاربھێنرێنەوە.