سەردێر

نێچیرڤان بارزانی: هێشتا چەكدارانی داعش مەترسییەكی جددین لەسەر ئاسایشی ناوچەكە

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێشتا چەكدارانی داعش مەترسیەكی جدین لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی و ئاسایشی ناوچەكە.

ئەمڕۆ هەینی 28ی كانوونی دووەمی 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، ”پێویستە توانای هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵاتی عیراق و ئەڵمانیا زیاتر بكرێت، لەپێناو تێكشكاندنی تیرۆ”.

 

سەرۆكی هەرێم دەشڵێت،” سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم لە بەرامبەر بڕیاردان بۆ درێژكردنەوەی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، داعش وەك هەڕەشەیەكی جددی ماوەتەوە لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی.”

 

ئەمڕۆ هەینی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی مانەوەی هێزەكانیان بۆ 9 مانگی دیكە لە هەرێمی كوردستان و عیراق درا، ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان 31ی ئەم مانگە كۆتایی دەهات.