سەردێر

موقتەدا سەدر: گەل و نیشتیمان هێڵی سورن

خەڵك
رێبەری ڕەوتی سەدر لەپەیامێكدادەڵێت، گەل و نیشتمان هێڵی سورن و دەشڵێت، “سازش لە بەرژەوەندیەكانی گەل ناكەین، گەل و نیشتمان هێڵی سورن”.

موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی،”بەردەوامین لە هەنگاوەكانمان بۆ حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە نیشتمان”.

 

دەشڵێت،” سازش لە بەرژەوەندیەكانی گەل ناكەین، گەل و نیشتمان هێڵی سورن”.

 

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هەینی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە وتارێكیدا لە بەغدا رایگەیاند، پێویستە سازان و ڕێككەوتن لەسەر كەسێك بكرێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق، هەروەها چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتو دیاری بكرێت، بەڵام ئەگەر دەرگای سازان و گفتوگۆ دابخرێت، ئەوەی رودەدات دۆڕاوی یەكەم تێیدا گەلی عیراق دەبێت.