خەڵك
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ، وەرگرتنی ڤاكسین دەكاتە مەرجی سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆناو تەلاری شارەوانی.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا سەرجەم هاووڵاتیانی ئاگاداركردووەتەوە، كە لەكاتی سەردانیان بۆناو تەلاری شارەوانی بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان، پێویستە كارتی ڤاكسینیان پێبیت.
باس لە ئەوەشكراوە، ” ئەو رێنماییە لەرۆژی 20-2-2022 دەخرێتە بواری جێبەجێكردن و هەر هاووڵاتییەك كارتی ڤاكسینی پێنەبێت، رێگەی پێنادرێت بچێتە ناو شارەوانی، ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتییە”.