سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنای هەرێم

خەڵك
لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 522 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزار و 131 توشبوو چاكبونەتەوە.


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا شەش هەزار و 954 پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، لەنێویاندا هەزار و 522 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

 

لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، هەزار و 131 توشبو چاكبونەتەوە، 8 توشبوو مردون كە پێنجیان لە سلێمانی، كەسێكیان لە هەولێر و كەسێك لە دهۆك و یەكێكی دیكەشیان لە گەرمیان بون.

 

ڕاگەیانراوی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنا..

No photo description available.