سەردێر

هەسەدە باشووری كوردستانی لە پیلانێكی هەرێمی پاراست

خەڵك

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گرتنەوەی گرتووخانەی حەسەكە بە پووچەڵكردنەوەی پیلانێكی هەرێمی مەترسیدار ناودەبات.

ئارێز عەبدوڵڵا لە نوسینێكدا ئاماژە بەوەش دەكات بە سەرگرتنی ئەم پلانە كاریگەری گەورەی دەبوو لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش نەك بە تەنها رۆژئاوای كوردستان.

دەشڵێت چاوكراوەیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئاسایش جێگای دەستخۆشییە كە هەسەدە سەلماندیانەوە لەئاستی ئەو ئەركە مرۆڤایەتییەن كە لە ئەستۆیاندایە بە لەخۆبووردوویی و لێهاتووییەوە داعش و دووژمنەكانیان بێهیوا و ریسوا كرد.

راشیگەیاند دەسخۆشی بۆ كچ و كوڕە ئازا و بێوێنەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئاسایشی رۆژئاوا.

دوای نزیكەی هەفتەیەك لە شەڕ و پێكدادان شكاندنی گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە شكستی پێهێندرا و گرتووخانەكە گیرایەوە لە ئێوارەی رۆژی چوار شەممە.