خەڵك
كۆمەڵێك حیزب پێكهاتوو لە حیزبەكانی رزگاری، بزووتنەوەی نوێبوونەوە، كڵپەی نیشتمانی، پارتی ناوەندی، رێكخراوی پێشەنگی گەلی كوردستان، هاوپەیمانی نیشتمانی و بەرەی گەل، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا هۆشدارییان دا لە رەوشی هەرێمی كوردستان.
ئەو حیزبانە رایدەگەیەنن هەرێمی كوردستان گیریخواردووە لە دووڕیانێكی مەترسیداردا، كەچی لەبری چارەسەركردن، بەهۆی ململانێی ناڕەوا و بەرژەوەندی تەسكی حیزباتیەوە بەرەو تونیڵی نادیار دەبرێت.
راشیدەگەیەنن رەوشی ئێستا پێویستی بە خوێندنەوەی وڵاتپارێزی و راستگۆیانە هەیە.
داوای نووسینەوەی دەستوور بۆ هەرێم دەكەن.
هاوكات خوازیارن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەڵبوەشێندرێنەوە و كەسانی پسپۆڕ و بێلایەن دابنرێن، یاسای هەڵبژاردنەكان و كەمینەكان هەمواربكرێتەوە.