سەردێر

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا بەردەوامە

خەڵك

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی مووشەكبارانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بڵاوكردەوە.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 4 بە شەش مووشەك لە ناوچەی ئەبووغرێبەوە مووشەكبارانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداكراوە.

راشیگەیاند لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەدا فڕۆكەیەكی مەدەنی لە خزمەت راگیراوە، زیانی بەركەوتووە بەهۆی مووشەكەكانەوە.

روونیشیكردەوە بۆردوومانەكە كاریگەری لەسەر گەشتەكان نەبووە، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشێوەیەكی ئاسایی بەردەوامە.

لای خۆیەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند لە ماوەیەكی كەمدا ئەمە دووهەمجارە گرووپە لە یاسادەرچووەكان بۆردوومانی فڕۆكەخانەی بەغدا دەكەن.

هاوكات عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە رایگەیاند پێویستە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی بەغدا و كردنەئامانجی ژێرخانی وڵات بكرێت.