سەردێر

نیویۆرك تایمز: ئەمریكا داعشی بەهێزكردەوە

خەڵك-

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكایی رەخنە لە سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریكا دەگرێت لە رۆژئاوای كوردستان كە هۆكار بووە بۆ بەهێزبوونەوەی داعش.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەسەر رووداوی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر گرتووخانەی حەسەكە لە راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوە داوە كشانەوەی بەشێكی زۆری هێزی ئەمریكایی لە 2019 لە سووریا و رۆژئاوای كوردستان، هۆكاری بەهێزبوونەوەی داعش بووە كە گەیشتووەتە هێرشبردن بۆ سەر گرتووخانەی حەسەكە.

رۆژنامەكە رەخنەی لە هێزە كوردییەكان و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریاش گرتووە كە لاوازبوونیان هۆكارەكەی ئەوەیە كە نەیانتوانیوە لە راكێشانی پشتیوانی و رەوایی سیاسیی لەسەر ئاستی جیهاندا سەركەوتوو بن.

بە بڕیاری ئیدارەی پێشووی ئەمریكا لە 2019 هێزە ئەمریكاییەكان وەك هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر گرێسپی و سەرێكانی و داگیركردنی ئەم ناوچانە لە رۆژئاوای كوردستان كشانەوە.