سەردێر

رێگایەكی نوێ بۆ دیاریكردنی كاتی مردن دۆزرایەوە

خەڵك-

توێژەرانی بریتانیایی گەیشتوون بە ئەنجامێكی بۆ وورد بۆ دۆزینەوەی رێگایەك كە كاتی مردن و تەمەن دیاریبكات.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری پزیشكی چاوی بریتانیاییدا بڵاوكراوتەوە ئاشكرایكردووە كە توانراوە توێژەرەوان بگەن بە ئەنجامێك لەبارەی دیاریكردنی تەمەنی كەسەكان لە رووی بایۆلۆژییەوە نەك بینینی تەمەن.

بەپێی زانیارییەكان ئەم ئەنجامە دەتوانرێت لە رێگای پشكنینی تۆڕی چاوەوە دەستبكەوێت.

هەر لە رێگای ئەم پشكنین و رێگا نوێیەوە دەتوانرێت زانیاری زۆر لەبارەی رەوشی تەندروستی مرۆڤ و پێشبینیی بۆ چەند ساڵی داهاتوو ژیانی مرۆڤەكە بكرێـت و دەكرێت هەر لە رێگای تۆڕی چاوەوە كاریگەرییەكانی پیری و نەخۆشییەكانی خوێن و مێشك بزانرێت .

توێژەرەوان كاریان لەسەر 47 هەزار كەس كردووە وەك ئەزموون لە بەریتانیا.