سەردێر

لە سلێمانی كۆنسێرتی نەریمان بابان بەڕێوەچوو

خەڵك-

دوێنێ شەممە 29ی یەنایەری 2022 كۆنسێرتی هومەرمەندی ناسراو نەریمان بابان لە شاری سلێمانی لە هۆڵی هونەر بەڕێوەچوو.

هونەرمەند نەریمان بابان هونەرمەندێكی ناسراو و دێرینی سلێمانییە، هۆگرێكی زۆری گۆرانییەكانی هەیە و ساڵانێكی زۆرە لە دەرەوەی وڵات دەژیت.

نەریمان بابان لەو كۆنسێرتەدا راستەوخۆ بە هۆگرانی و هونەردۆستانی سلێمانی شاد بووەوە و بەدەنگەكەی خۆی بەشێك لە هۆگرانی گەڕاندەوە بۆ رابردوو.