سەردێر

وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

ژمارەی تووشبوون لە ئاستێكی مەترسیداردایە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی تووشبوون بە پەتاكەش لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی بەرز دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1463 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 828 كەسیش چاكبوونەتەوە و 6 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت”7 هەزارو 164 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 828 كەس وسلێمانی 203 كەس و دهۆك 371 كەس و هەڵەبجە 5 كەس و لە گەرمیان 44 كەس و لە ڕاپەڕین 4 تووشی كۆرۆنا بوون.

هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 6 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 2 حاڵەت لە هەولێر و 2 حاڵەت لە سلێمانی و 2 حاڵەت لە دهۆك تۆماركران.