سەردێر

پەیامێكی مووشەكی بۆ سەدر

خەڵك

كردنەئامانجی شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان بە هێرشی مووشەكی لە پارێزگای ئەنبار مەترسیەكانی شەپۆلی توندوتیژی زیاد دەكات بەتایبەت دوای دروستبوونی ئاراستەی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.

دوای چەند سەعاتێك لە پەسەندكردنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، ماڵەكەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان لە پارێزگەی ئەنبار مووشەكباران كرا بەهۆیەوە دوو منداڵ برینداربوون.

هەڵبژاردنەكانی 10ی ئۆكتۆبەر بووەهۆی براوەبوونی سەدر بە 73 كورسی.

سەدر هاوپەیمانێتییەكی پێكهێناوە لەگەڵ پارتی و حەلبووسی كە 163 كورسی لەخۆی دەگرێت كە دەتوانن حكومەتی زۆرینە پێكبهێنن بێ ئەوەی پێویستیان بە كورسی دیكە هەبێت، ئەمەش پشتگوێخرانی میلیشیاكان و حەشدی شەعبی نزیك لە ئێرانی بەدوادا دێت.

لە 9ی یەنایەر محەمەد حەلبووسی و دوو جێگرەكەی لەپارتی و سەدر بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران.

لەرۆژانی رابردوودا هێرشی بەدوای یەك ناوچەی سەوز و بنكە سەربازی و حیزبییەكانی سەر بە هاوپەیمانێتییەكەی سەدریان كردە ئامانج، بە گوتەی چاودێران ئەم هێرشە مووشەكیانە بۆ گەمارۆدانی سەدرە پەیامێكە بۆی لە ناڕەزایەتی لە گرتنەبەری رێبازی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.

وەسام عوبێدی شرۆڤەكاری عێراقی بۆ كەناڵی سكاینیوز دەڵێت هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە هەڵبژاردنیان دۆڕاندووە كار دەكەن بۆ گەمارۆدانی سەدر بە پەیامی مووشەكی لە ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.

دەشڵێت عێراقی داهاتوو پەرەسەندنی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت لەلایەن لایەنگرانی ئێرانەوە و دواجار داعش سوودمەند دەبێت لە رەوشی ئێستا و بەردەوامی ناكۆكیی نێوان سیاسییەكان، كە سەردەكێشێت بۆ هێرش لەسەرانسەری عێراق یەكێك لەوانە كوژرانی یازدە سەرباز بوون لەهێرشێكدا.

لای خۆیەوە هاشم عەبدول كەریم شرۆڤەكاری سیاسیی دەڵێت میلیشیاكانی سەر بە ئێران تەنها زمانی توندوتیژ ی دەزانن لە بەدەستهێنانی ئامانجەكانیان، ئەوەی روودەدات پەیامێكە بە تامی ئاگر و خوێن دەڵێن كە دەنگدان و هەڵبژاردن شتێكی دیكە لە راستیدا.

دەشڵێت سیاسەتی میلیشیاكان هەمیشە هەڕەشەیە لەسەر دەوڵەت و دامەزراوەكانی كاتێك رووبەڕووی پلانی پێچەوانەی پلانە دەرەوەییەكانیان دەبێت، هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوو هۆكاری گووشارن دەكرێت كارتی زۆری دیكە بخرێنەگەڕ.

روونیشیكردەوە ئەوە تێپەڕیوە كە سەدر حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنێت بۆیە دەبێتەهۆكاری پەنابردنی لایەنی دیكە بۆ پەرەسەندن و پارێزگاری لە دەسكەوتەكانیان و گومان لە كردنەوەی كەیسی دیكە و لێپرسینەوەیان لەسەر تاوانی ساڵاانی رابردوو.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەڵێت هێرشەكانی سەر ماڵی سەرۆكی پەرلەمان كارێكی تیرۆرستییە و كردنەئامانجی دەستكەوتی نیشتمانی و دەستوورییە.

داواشیكرد یەكڕێزی بپارێزرێت بە ئامانجی دروستكردنی ئاشتەوایی و كردنەوەی دەرگە بۆ دروستكردنی حكوومەت كە پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بكات.

لای خۆیەوە نەتەو یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا شەرمەزاری هێرشەكەی كرد و بەهەوڵێك بۆ دروستكردنی ئاژاوە نێوی برد.