سەردێر

“چاوەڕوان دەكرێت جارێكی تر كۆمپانیاكانی ئیمارات بگەڕێنەوە هەرێم”

خەڵك-ئارام سەردار

ڕاوێژكارێكی كەرتی عەقارات ڕایدەگەیەنێت، دوای سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئیمارات، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ جارێكی تر كۆمپانیاانی ئیماڕات بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

سەردار ئازاد ڕاوێژكار لەكەرتی عەقارات لەبارەی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ ئیماڕات و كاریگەریەكانی لەسەر هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئیماڕات، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ جارێكی تر كۆمپانیاكانی ئیمارات بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و وەبەرهێنان لەكەرتە جیاوازەكان ئەنجام بدەن.

دەشڵێت”پێشتر بەهەر هۆكارێك بووبێت بەتایبەت شەڕی داعش بەشێك لەگەورە كۆمپانیاكانی ئیمارات هەرێمی كوردستانیان جێهێشت وگەڕانەوە وڵاتی خۆیان، بەڵام دوای ئەو سەردانە بڕایارە جارێكی تر بگەڕێنەوە تاوەكو لەهەرێم كاربكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانیەكان بەتایبەت كۆمپانیاكانی وڵاتێكی وەك ئیمارات گرنگی دەبێت لەبەكارخستنی دەستی كاری ناوخۆیی و كێبڕكێ لەدروستكردنی جوانترین باڵەخانە و ڕێژەی سەوزایی و كەمكردنەوەی بێكاری، هەروەها لەڕووی سیاسیشەوە گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانیەكان دەبێتە هۆكارێك بۆ پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان.