سەردێر

لە حەسەكە نزیكەی 100 تیرۆرستی داعش یاخیبوون

خەڵك

هێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند نزیكەی 100 تیرۆرستی داعش لەنێو گرتوخانەی غوێران دوای گیرانەوەی، یاخیبوون و ئامادەی خۆڕادەستكردن نین.

هەسەدە لە راگەیەنراوێكدا روونیكردەوە 60 بۆ 90 تیرۆرست و چەتەی داعش لەنێو گرتووخانەی غوێران خۆیان نادەن بەدەستەوە و یاخیبوون.

راشیگەیاند بانگەوازیمان ئاراستەكردوون كە بەپەلە خۆیان رادەست بكەن بەپێچەوانەوە زۆر بەتووندی رووبەڕوویان دەبینەوە.

دوێنێ ئێوارە دوای شەش رۆژ شەڕ و پێكدادان هێزەكانی سووریای دیموكرات گرتووخانەی غوێرانیان لە حەسەكە گرت دوای هێرشی شانە نووستوەكانی تیرۆرستانی داعش و یاخیبوونی نزیكەی 5 هەزار تیرۆرست لەنێو زینداندا.