خەڵك-
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.
یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە 27-1-2022، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.
وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 780 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.