سەردێر

پەڕلەمانتارێكی پارتی: ئیمارات، سوود لە توانا‌و ئەزمونەكانی حكومەتی هەرێم وەردەگرێت

خەڵك-

پەڕلەمانتارێكی پارتی ڕایدەگەیەنێت، بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئیماراتەوە و بەتایبەت لەكاتێكدا پایتەختی ئیمارات كراوەتە ئامانجی ملیشیا حوسییەكانی یەمەن ئاماژەیە بۆ سوودوەرگرتن لە توانا و ئەزموونی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە شارەزایی مەسرور بارزانی لە بوارەكانی سەربازی و ئەمنی لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزە رادیكاڵەكانی میلیشیا نایاساییەكان.
لیزا فەلەكەدین كاكەیی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، لە دوای هێرشی ملیشیا حوسییەكان بۆ سەر ئەبوزەبی، ئیمارات لە ئامادەكاری ئەمنی و سەربازیدایە بۆ ئەگەری هەر هێرشێكی تیرۆریستی لەناكاو.

وتیشی”ڕاگۆڕینەوە و پرس و ڕاوێژ لەبواری سەربازی و ئەمنی جیا لەوەی دەسكەوتی دیپلۆماسی بەدوادادێت هەروەها كردنەوەی دەرگایەكی نوێ دەبێت بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا، ئەمەش زیاتر هانی وەبەرهێنەرە ئیماراتییەكان دەدات بۆ ئەوەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا كاریگەری ئەرێنی دەبێت بەسەر بووژانەوەی كەرتی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هاووڵاتیانی هەرێم”.